.

لە جیهانی پێشکەوتنە خێراکاندا، هێشتا گەواهی ئەوە دەدەین کە حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان بەرەو هەڵکشانە، بەتایبەتی توندوتیژی ئابووری، کە بە یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی توندوتیژی دادەنرێت بەهۆی زەوتکردنی مافە ئابوورییە سەرەتاییەکانیان لە ئافرەتان. توندوتیژی ئابوری بریتییە لە رێگریکردن لە کۆنتڕۆڵ...

Full description

Saved in:
Bibliographic Details
Main Authors: Hoshmand Rafiq Ibrahim, Herdn Ibrahim Ahmed
Format: Article
Language:Arabic
Published: Salahaddin University-Erbil 2025-04-01
Series:Zanco Journal of Humanity Sciences
Subjects:
Online Access:https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/2653
Tags: Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
Description
Summary:لە جیهانی پێشکەوتنە خێراکاندا، هێشتا گەواهی ئەوە دەدەین کە حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان بەرەو هەڵکشانە، بەتایبەتی توندوتیژی ئابووری، کە بە یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی توندوتیژی دادەنرێت بەهۆی زەوتکردنی مافە ئابوورییە سەرەتاییەکانیان لە ئافرەتان. توندوتیژی ئابوری بریتییە لە رێگریکردن لە کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوە داراییەکانی ئافرەتان، یان کارکردن، یان بەکارهێنانی دۆخی دارایی خۆیان بۆ کۆنترۆڵکردنی بڕیارەکانیان و ژیانی خۆیان بە گشتی. ئەم کردەوانە ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر بنەماڵە بەگشتی هەیە، چونکە توندوتیژی ئابووری دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی گرژی نێوان هاوسەرەکان و نەبوونی متمانە و قووڵبوونەوەی بۆشاییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان لەناو خێزانەکەدا، کە لە کۆتاییدا ڕەنگە بەشداربێت لە هەڵوەشاندنەوەی خێزانەکەدا. ئەو توێژیینەوەیە هەوڵدەدات لێکۆڵینەوە لە کاریگەری توندوتیژی ئابووری دژ بە ئافرەتان لەسەر تێکچوونی شیرازەی خانەوادەکان بکات، کە توێژینەوەیەکی شیکارییە بۆ بۆچوونی بژاردەیەک لە ئافرەتان لە نێو داڵدەدانی ئافرەتان- شاری هەولێر،بەو پێیەی توندوتیژی ئابووری وەک گۆڕاوێکی سەربەخۆ تیایدا رەهەندەکانی (کار و پیشە، مووچە و سەرچاوەی داهات موڵک و ماڵ و میرات) نوێنەرایەتی دەکەن، هەروەها شیرازەی خانەوادەکان وەک گۆڕاوێکی پاشکۆ کە رەهەندەکانی (توندوتیژی خێزانی، جیابوونەوە (الطلاق)، نەبوونی هاوسەر) نوێنەرایەتی دەکەن. ئامانجی سەرەکی لەو لێکۆڵینەوەیەدا ئەوەیە کە تاچەند توندوتیژی ئابووری دژ بە ئافرەتان کاریگەری دەکاتە سەر  تێکچوونی شیرازەی خانەوادەکان و ناکۆکییە خێزانییەکان و رەنگادانەوەی لەسەر شیرازەی کۆمەڵگە بە گشتی. بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی توێژینەوەکە توێژەران پشتیان بە ڕێبازی وەسفی و شیکارییەکان بەستووە لە ڕێبازی وەسفییدا بژاردەیەک لە ئافرەتان لە نێو داڵدەدانی ئافرەتان- شاری هەولێر باس دەکرێن و دەستنیشان دەکرێن، هەرچەندە ژمارەی ئەو ئافرەتانە لە نێو داڵدەدانی ئافرەتان (47) ئافرەتە، و فۆڕمێکی راپرسی بەسەریاندا دابەشکرا و پشتیان پێ بەسترا وەک ئامرازێک بۆ کۆکردنەوەی زانیاری. توێژینەوەکە بە کۆمەڵێ دەرەنجامی کۆتایی هات کە دیارترینیان ئەوەیە کە پەیوەندی تێوری لە نێوان گۆڕاوی توندوتیژی ئابووری وەک گۆڕاوی سەربەخۆو تێکچونی شیرازەی خانەوادەکان وەک گۆڕاوی پاشکۆ، پەیوەندیەکی راستەوانەيە، چونکە چەندە رێژەی توندوتیژی ئابووری زیاد بێت، راستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی تێکچوونی شیرازەی خانەوادەکان لە کۆمەڵگا دەکات،  لە کۆتاییدا لێکۆڵینەوەکە پێشنیار دەکات  بە دامەزراندنی دامەزراوەی تایبەت بە ڕاهێنان و فێركردنی مامەڵەی ئابوووریانەی شیاو بۆ خێزانە تازەكان لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە ئافرەتان وەك مەرجێك بۆ مارە بڕین.
ISSN:2412-396X