پێکهاتەى هەرێمى کوردستان وڕەنگدانەوەى یەکانگیرى کۆمەڵایەتى لە میدیاى دیجیتاڵى

هەرێمى کوردستان کە پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینى دیکەی تێدا دەژى، بەرهەمى شۆڕش و خەبات و هەوڵى دەیان ساڵەى بزافى ڕزگاریخوازى گەلى کوردستانە، بەردەوام ڕووبەڕووى ئاڵنگارییە جۆراوجۆرى ئابووری و سیاسی و ئایینى بەردەوام بۆتەوە، لە ئێستاشدا مانەوەى زۆنى زەرد و سەوز، کە بۆتە هۆى دابەشکارى لەسەر ئاستى کارگێڕى...

Full description

Saved in:
Bibliographic Details
Main Authors: Hemin A. Jalal, Tahir H. Zebari
Format: Article
Language:Arabic
Published: Cihan University-Erbil 2025-07-01
Series:Cihan University-Erbil Journal of Humanities and Social Sciences
Subjects:
Online Access:https://journals.cihanuniversity.edu.iq/index.php/cuejhss/article/view/1315
Tags: Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
Description
Summary:هەرێمى کوردستان کە پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینى دیکەی تێدا دەژى، بەرهەمى شۆڕش و خەبات و هەوڵى دەیان ساڵەى بزافى ڕزگاریخوازى گەلى کوردستانە، بەردەوام ڕووبەڕووى ئاڵنگارییە جۆراوجۆرى ئابووری و سیاسی و ئایینى بەردەوام بۆتەوە، لە ئێستاشدا مانەوەى زۆنى زەرد و سەوز، کە بۆتە هۆى دابەشکارى لەسەر ئاستى کارگێڕى و سیاسى و زمانەوانى...هتد، یەکێکە لەو ئاڵنگارییە بەردەوامەى ڕوبەروى بوارە جیاکانى ژیان بۆتەوە، ئامانجى ئەم توێژینەوەیە تێگەیشتنە لە پەیوەندى نێوان میدیاى دیجیتاڵى و یەکانگیرى کۆمەڵایەتى، هەروەک ئەوە ئاشکرا دەکات، کە چۆن پلاتفۆرمەکانى میدیاى دیجیتاڵى کاریگەرییان لەسەر یەکانگیریی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان هەیە، بۆ ئەو مەبەستە توێژینەوەکە پشتى بە ئامرازى تێبینى و شیکردنەوەى ناوەڕۆک بە ستووە، لە کۆتاییدا گەیشتۆتە کۆمەڵێک ئەنجام و، دەرکەوت میدیای دیجیتاڵی ڕۆڵێکی بەرچاوى لە داڕشتن و بەهێزکردنى بنەماکانى یەکانگیرى کۆمەڵایەتی، بە هەردوو لایەنى ئەرێنی و نەرێنی لەسەر پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، لەلایەک لە ڕێگەی پیشاندانى بەها و مێژوى هاوبەش، هۆشیاری و ناسنامەی کەلتووری بەرزکردۆتەوە، لەلایەکى دیکە و، بەتایبەت لە بوارى سیاسى دابەشبوونی سیاسی و کۆمەڵایەتی گەورەتر کردوە، بە دیاریکراوى لە پەیوەندى نێوان گروپە نەتەوەیی یان سیاسییە جیاوازەکان، هاوکات نەبوونى هۆشیارى یاسایی میدیاکاران سەبارەت بە چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ پایەکانى یەکانگیرى کۆمەڵایەتى یەکێکى دیکەیە لە کێشەکان، کە لە ئەنجامى توێژینەوەکەدا بۆ توێژەر دەرکەوتووە.
ISSN:2707-6342